رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى له‌نده‌نى ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر گرنگیى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئه‌مریكا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا ده‌ڵێ، "سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى لاپه‌ڕه‌یه‌كى نوێ بۆ تۆمارى ده‌وڵه‌مه‌ندى پێوه‌ندى هه‌رێم و واشنتن زیاد كرد".
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 23ى ئایار رۆژنامه‌ى
(عه‌ره‌ب)ى له‌نده‌نى له راپۆرتێكدا باس له ره‌هه‌نده ئه‌رێنیه‌كانى سه‌ردانى مه‌سروور بارزانى بۆ واشنتن ده‌كات و ده‌ڵێ، "سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌سروور بارزانى هه‌نگاوێكى نوێیه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و فراوانكردنى پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا، كه ئه‌و وڵاته‌ش هه‌میشه بایه‌خى به دروستكردنى هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانى هه‌رێم داوه".
له راپۆرته‌كه چه‌ندان جار دووپاتى ئه‌وه كراوه‌ته‌وه، هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ریكا به گرنگییه‌وه له یه‌كتر ده‌ڕوانن. هه‌رێمى كوردستانیش وه‌ك هاوپه‌یمانێكى متمانه‌پێكراو بۆ ئه‌مه‌ریكا پێگه‌ى خۆى به‌هێز ده‌كات. راپۆرته‌كه ده‌ڵێ، "ئه‌و توانایه‌ى له سه‌ركرده‌كانى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌یه، له هێزه‌كانى تر‌ى عێراق نییه كه ده‌ستیان به دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌تى فیدڕاڵى عێراق گرتووه".
رۆژنامه‌ى عه‌ره‌ب ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات پێوه‌ندى نێوان هه‌رێم و واشنتن هه‌میشه بوونى هه‌بووه، حكوومه‌تى ئه‌مجاره‌ی تره‌مپیش بایه‌خێكى زۆر به كورد ده‌دات. بۆ ئه‌مه‌ش وته‌كانى ماركۆ رۆبیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و مایك پۆمپیۆ سه‌رۆكى پێشووى هه‌واڵگرى ئه‌مریكاى به نموونه هێناوه‌ته‌وه. له‌وانه رۆبیۆ ده‌ڵێ، "ئه‌زموونى خۆڕێبه‌رى هه‌رێم هه‌میشه به‌ردى بناغه بووه له نزیكبوونه‌وه‌مان له عێراق".