وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەبارەی كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، لەگەڵ مەسروور بارزانی كۆبوومەوەو پشتیوانی ئەمەریكام بۆ كوردستانێكی بەهێز و خۆڕاگر دووپات كردەوە.
ئەمشەو هەینی 23ی ئایاری 2025، ماركۆ رۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە تویتێكدا وێنەی خۆیی و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی داناوە و نووسیوویەتی، لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كۆبوومەوە.
لە درێژەی تویتەكەی وەزیری دەرەوەدا هاتووە، پشتیوانی ئەمەریكام بۆ هەرێمی كوردستانێكی بەهێز و خۆڕاگر دووپاتكردەوە كە بۆ سەقامگیری عێراق و ناوچەكە بەشێوەیەكی گشتی گرنگە.