بریكارەكانی خۆراك ئاگادار دەكرێنەوە لیژنەیەك لە عێراقەوە دێت

:: PM:01:51:29/05/2025 ‌
بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی بارزگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر رای دەگەیەنێت، ئاگاداری بریكارەكانی خۆراك دەكەینەوە بەخێرایی هەرچی مادەی خۆراكییە نەیهێڵن، چونكە دەستی بەسەردا دەگیرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 29ـی ئایار، دلێر عەبدولواحید بەرێوەبەری بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، وەكو بەرێوەبەرایەتی بازرگانی كەلوپەلی خۆراكی هەولێر ئاگاداری سەرجەم بریكارەكانی خۆراك دەكەینەوە لیژنەیەك پێكهێنراوە لەلایەن چاودێری بازرگانی عێراق سەرپەرشتی دەكرێت.

ئاماژە بەوەش كرد، ئەو لیژنەیە لەناكاو سەردانی بریكارەكانی خۆراك دەكەن، هەر بریكارێك لە شوێنی دابەشكردنی بەشەخۆراكی مانگانە، بەشەخۆراكی مانگی پێشتری لابێت بەشەخۆراكەكەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.

روونیكردەوە، ئەگەر هاووڵاتی كەمتەرخەم بێت،  سەردانی بریكاری نەكردبێت بۆ وەرگرتنی بەشەخۆراك ئەوا ناوی لە پسوولەی خۆراك دەسڕێتەوە، ئەگەر بریكاری خۆراك كەمتەرخەم بێت لە هەڵگرتنی بەشەخۆراك بەهەر هۆیەك بێت، ئەوا بریكارەیكەی خۆراك بۆ ماوەی سێ‌ مانگ كارەكانی رادەگیرێت.

ئەوەشی باس كرد، لیژنەكە سەردانی ماڵەكان دەكەن و لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانە پرسیار لە هاووڵاتییان دەكەن و لەهەر كەموكوڕییەك بەدواداچوون دەكەن.



وشە - رامیار جەواد