پارتى داواى كۆبوونه‌وه‌ له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان ده‌كات

:: PM:04:24:30/05/2025 ‌
ده‌سته‌ى كارگێڕى پارتى دیموكراتى كوردستان داواى له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانى كوردستان كردووه‌، كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان ئه‌نجام بده‌ن بۆ تاوتوێكردنى دۆخى هه‌نووكه‌یى كوردستان و عێراق.

ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئایار، چه‌ند لایه‌نێكى كوردستانى له‌ لێدوانى جیا ئاشكرایان كردووه‌، پارتى دیموكراتى كوردستان بانگهێشتى كردوون، بۆ ئه‌نجامدانى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌سه‌ر ئاستى ته‌واوى حزبه‌ كوردستانییه‌كان، ئامانجیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ تاوتوێكركدى دۆخى هه‌نووكه‌ییه‌.

به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه‌، سبه‌ى شه‌موو كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ پیرمام به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان وه‌ڵامى ئه‌رێنیان بۆ بانگهێشته‌كه‌ى پارتى هه‌یه‌ و به‌ پێویستى ده‌زانن.

دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق له‌ نووسراوێكدا ده‌ڵێ هیچ مووچه‌یه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان نانێرێت. ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستى كوردستانى و عێراق ناڕه‌زایى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌. 

دوێنێ مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموكراتى كوردستان له‌ راگه‌ینراوێكدا بۆ راى گشتى عێراق و هه‌رێمى كوردستان گوتى، "حکوومەتی فیدراڵی بەردەوامە لە پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و دوا پێشلکاریشی نووسراوەکەی دوێنێی وەزارەتی داراییە کە دژی دەستوور و بنەماکانی ڕێککەوتنی پێکهێنانی حکوومەتە و، بە سیاسی کردنی قوتی خەڵکە، ئەم بابەتە لە کۆبوونەوەی داهاتووی کۆمیتەی ناوەندیی پارتیمان لە ٢/ ٦/ ٢٠٢٥ دەخەینە بەرباس و بڕیاروەرگرتن و ئەگەر تا پێش جەژنی پیرۆزی قوربان ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکرێت هەڵوێستی جدیمان دەبێت و ڕایدەگەیەنین."



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل