رووداوێكی ژێرخۆڵكەوتن هەیە

:: AM:10:57:02/06/2025 ‌

بەیانیی ئەمڕۆ لە كاتی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر، رووداوێك رووی داوە و باس لە كەوتنە ژێرخۆڵی چەند كرێكارێك دەكرێت.

ئەمڕۆ دووشەم دووی حوزەیران، باس لەوە دەكرێت حەوت كرێكار لە كاتی كاركردن لە پڕۆژەی ئاوی ئیفرازی هەولێر، كەتوونەتە ژێر خۆڵەوە.

شاخەوان سەعید گوتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئاگادار كراوینەتەوە لە رووداوێكی ژێرخۆڵكەوتن.

زیاتر گوتی، تیمەكانی ئێمە لە شوێنی رووداوەكەن و پێنج كرێكاری بە رەگەز عەرەب كەوتوونەتە ژێر خۆڵ.

باسی لەوەش كرد، كرێكارەكان لەژێر خۆڵ رزگاركران و تەنیا یەك كەسیان تەندروستی باش نییە.

بەپێی زانیارییەكانی "وشە" رووداوەكە لە گوندێكی نزیك سێبیران بووە.





وشە - رامیار جەواد