ئومێد خۆشناو پارێزگارى هه‌ولێر راى گه‌یاند، له هه‌ولێر رێوشوێنه‌كان بۆ جه‌ژن گیراوه‌ته به‌ر و له‌باره‌ى تاى خوێن به‌ربوونیش به‌رده‌وام چاودێرى ره‌وشه‌كه ده‌كرێت.
خۆشناو له خانه‌ى به‌ساڵاچووان جه‌ژنى كرد و گوتى، له‌سه‌ر راسپارده‌ى مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان به‌رده‌وامین له خزمه‌تكردنى هاووڵاتییان و گشت توێژه‌كانى كۆمه‌ڵگه.
هه‌روه‌ها گوتى، قوربانیكردن نابێت ببێته هۆى زیانگه‌یاندن به دراوسێ یان هه‌ر شتێكى تر یان به‌فیڕۆدانى ئاوى زیاتر و پێویسته سه‌ربڕخانه‌كان به‌كار بێنن.
" به‌داخه‌وه سه‌ربارى هه‌موو نیگه‌رانییه‌كانمان له‌گه‌ڵ عێراق، هێشتا زوڵم و سته‌مه‌كانى به‌رده‌وامه كه حكوومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كان دژى كورد بوون و هه‌میشه بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه زیان به خه‌ڵكى كوردستان بگه‌ینن" ئومێد خۆشناو واى گوت.
هه‌روه‌ها دڵنیاییدا كه سه‌ركردایه‌تى سیاسیی كوردستان مامه‌ڵه‌ى دروست له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسه ده‌كرێت و چیتر ئه‌و سته‌مه‌ى له به‌غداوه ده‌كرێت قبووڵ ناكرێ.