نووسەری دیاری كوردستان رای دەگەیەنێت، بەو كردەوانەی عێراق بەرانبەر كورد ئەنجامی دەدات رۆژانە پێمان دەڵێت وڵاتێكی داگیركەرە.
ئەمڕۆ هەینی شەشی حوزەیران، سۆران سێوەكانی نووسەر دەڵێت، عێراق ڕۆژانە پێمان دەڵێت كە ئەو وڵاتێكی داگیركەرە و كوردستان وڵاتێكی داگیركراوە.
روونی دەكاتەوە، دەنا لە دنیادا نەبووە دەوڵەتێك دەمێك كیمیاوی بكات بەسەر گەلەكەیداو، دەمێك ئەنفالی بكات، دەمێكێتریش قوتی ببڕێت، ئەمە پێمان دەڵێت بە گۆڕینی سیستم و دەموچاوەكان ئەقڵیەتی داگیركەریی عێراقی ناگۆڕێت.
بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان لەلایەن عێراقەوە ناڕەزایەتی زۆری لێكەوتووەتەوە و چاوەڕوان دەكرێت دوای جەژن ئەو بابەتە بە تەواوەتی یەكلا بكرێتەوە.