ئەنجوومەنی كۆمەڵەكانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت لە كوردستان رای دەگەیەنن، بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەین كە لە دوای ئەو بڕیارە نا مرۆڤانە و بە سیاسی كراوەی حكومەتی عێراقی و وەزارەتی داراییەكەی كە لە سەروبەندی جەژنی قوربانی پیرۆز مووچەی هاووڵاتییان و مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستانیان بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایی بڕی.
ئەمڕۆ هەینی شەشی حوزەیران، لە بەباننامەیەكی ئەنجوومەنی كۆمەڵەكانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت سەبارەت بە بڕینی مووچە و شایسەتە داراییەكانی هەرێمی كوردستان هاتووە، ئێمە وەك ئەنجوومەنی كۆمەڵەكانی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت لە كوردستان بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی وەزارەتی دارایی عێراق دەكەین كە لە دوای ئەو بڕیارە نا مرۆڤانە و بە سیاسی كراوەی حكوومەتی عێراقی و وەزارەتی داراییەكەی كە لە سەروبەندی جەژنی قوربانی پیرۆز مووچەی هاووڵاتییان و مووچە خۆرانی هەرێمی كوردستانیان بەبێ هیچ بنەمایەكی یاسایی بڕی.
دەشڵێن، هەرچەندە سەر لەبەری بڕیارەكە وەك رۆژی رووناك دیارە كە دوورە لە هەموو پرەنسیپێكی حوكمڕانی و پێكەوەژیان، ئەم جۆرە كارە نامۆ نییە بەو بیرو باوەڕەی كە حوكمی عێراقی پێ دەكرێ و بەردەوام دەستور و فیدڕاڵیزم پێشێل دەكرێ، لە هەمان كاتدا لەگەڵ هاتنی بۆنەیەكی پیرۆزی وەك جەژنی قوربان جگە لە زیانە داراییەكانی قەیرانی دیكەی جەستەیی و دەروونی بۆ هاووڵاتییان دروست كردووە و بە داخەوە درێژە پێدەری ئەو جەنگەیە كە دەیەوێت سێكتەرە جیاجیاكانی ئەم هەرێمە پەك بخات لەنێویشیاندا دۆخی كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت لە كوردستان كە ساڵانێكی زۆرە كەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت و مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم بەوپەڕی لە خۆبردوویی خزمەتی ئاوارە و راگوێزراوەكانی ناوەڕاست وخوارووی عێراقیان كردووە بەڵام لە بەرانبەردا لەمپەر بۆ دامەزراندنی كەمئەندامان.
باس لەوەش دەكەن، هەرچەندە بڕوای تەواومان بە سەركردایەتی كوردستان و حكوومەتی هەرێم هەیە كە ئەم قەیرانەش بە سیاسەتی حەكیمانەیان تێ دەپەڕێنن، لەهەمان كاتدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەین كە چیتر ئەم جۆرە مامەڵە نادەستوورییەی حكوومەتی عێراقی قبوڵ نەكرێ و گوشار بخەنە سەر دەسەڵاتی بەغدا كە یاسا سەروەر بێت وچی دیكە مووچەی خەڵكی هەرێم نەكرێتە ئامرازێكی كاریگەر بۆ شێواندنی هەرێمی كوردستان