له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا له ساڵی 2017، سه‌رۆك بارزانی سه‌رپه‌رشتیی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی كرد و له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار درا، رۆژی 25ی ئه‌یلوولی ساڵه‌كه ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكرێت.
كۆبوونه‌وه‌كه بووه هۆی یه‌كڕیزیی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌یان له چوارچێوه‌ی گوتارێكی نه‌ته‌وه‌یی و به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ریفراندۆم هه‌نگاویان نا، دوای نزیكه‌ی چوار مانگ له كۆبوونه‌وه‌كه ریفراندۆم به‌ڕێوه چوو، سه‌ره‌ڕای ئه‌و دژایه‌تییه‌ی له ئاستی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا له دژی كرا.
له ریفراندۆمی 25ی ئه‌یلوولی ساڵی 2017، زیاتر له 92% هاووڵاتییانی كوردستان به ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش، ده‌نگیان به به‌ڵێ دا و ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی سه‌ركه‌وت.
هه‌رچه‌نده ده‌ره‌نجامی ریفراندۆم له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق قبووڵ نه‌كرا و ئه‌و وڵاته ده‌ستی به سزادانی هه‌رێمی كوردستان كرد و سزاكانیشی تا ئه‌م ساته درێژه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ریفراندۆمه‌كه به ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی كورد هه‌ژمار ده‌كرێت و بۆ یه‌كه‌م جار خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، چاره‌نووسی خۆیان به ده‌نگدان یه‌كلا كرده‌وه.
سه‌رۆك بارزانی چه‌ندان جار سوپاس و پێزانینی بۆ ئه‌وانه دووپات كردووه‌ته‌وه كه له بڕیاری ریفراندۆم په‌شیمان نه‌بوونه‌وه و خۆیان نه‌چه‌ماند.