وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، ئەو وێستگانەی بەرهەمهێنانی كارەبا كە پێشتر بەهۆی نەبوونی سوتەمەنیی پێویست لە لایەن حكوومەتی هەرێمەوە لە كار وەستا بوون، لە لایەن حكوومەتی فیدراڵەوە سوتەمەنییان بۆ دابین كراوە.
لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، ئەو وێستگانەی بەرهەمهێنانی كارەبا كە پێشتر بەهۆی نەبوونی سوتەمەنیی پێویست، لەلایەن حكوومەتی هەرێمەوە لە كار وەستا بوون، لەلایەن حكوومەتی فیدراڵەوە سووتەمەنییان بۆ دابین كراوە و شایستە داراییەكانی وەبەرهێنەرانیشیان دەدرێت و لە دەرەوەی تۆڕی كارەبای هەرێم بەردەوامن لەسەر بەرهەمهێنانی كارەبا و هەناردەكردن.
هەروەها دەڵێن، دەنگۆی وەستاندن و ڕاگرتنی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنیان دوورە لە ڕاستی، هەر كاتێك سووتەمەنیی پێویست لەلایەن حكوومەتی هەرێم بۆ ئەو وێستگانە بەردەست بوو، دەخرێنە ناو تۆڕی كارەبای هەرێمەوە.