رێباز حەملان: دوای ئەمری وەلائی چارەنووسی مووچە یەكلا دەبێتەوە

:: PM:01:38:11/06/2025 ‌
یاریدەدەری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری رای گەیاند، دوای بڕیاری دادگا چارەنووسی مووچە یەكلا دەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەم 11ـی حوزەیران، رێباز حەملان یاریدەرەی سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رای گەیاند، پێش جەژن ئەو كێشەیە دروست كرا، بۆیە ئێستە چاوەڕوانی بڕیاری دادگاین بۆ یەكلاكردنەوەی  ئەو كێشەیە.

زیاتر گوتی، لە كۆی نۆ دادوەر پێنج لەو دادوەرانە لە حەج بوونە، بۆیە بڕیارەكە كەوتە ئێستە، هەروەها پێشتر بڕیاری دادگا هەبووە نابێتە كێشە بۆ مووچە دروست بكرێت.

باسی لەوەش كرد، دوای ئەمری وەلائی دادگای فیدراڵی، دەردەكەوێت كە ئایا گفتوگۆ لە نێوان هەردوو حكوومەت دەكرێت یان رێكاری تر دەست پێ‌ دەكات.

لە 28ـی ئایار بەبێ‌ هیچ هۆكارێك و بە فەرمانێك، وەزیری دارایی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی راگرت، ئەوەش چەندان كاردانەوەی لێ كەوتەوە.



وشە - رامیار جەواد