سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لەبارەی مووچەوە گوتی، ئەم بابەتە گرنگترین بابەتە بەلای ئێمەوە و نامەیەكی بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە .
ئەمڕۆ چوارشەم 18ـی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستاندا رای گەیاند، لەم یەك دوو ڕۆژەدا نامەم بۆ دادگای فیدراڵی ناردووە، چاوەڕوانین و هیوادارین دادگا لە قازانجی خەڵكی كوردستان و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بڕیار بدات .
پێشەوا هەورامانی گوتەبێژی حكوومەت لەبارەی ناوەڕۆكی نامەكە دەڵێت، سەرۆكی حكوومەت ئاماژەی بەوەكرد پێش دوو ڕۆژ نامەیەكی تایبەتی بۆ دادگای فیدراڵی عێراق ناردووە لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
دەشڵێت، بەم نزیكانە دادگای فیدراڵی كۆدەبنەوەو بڕیار لەسەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەدەن.
ئەوە لە كاتێكدایە بەبێ هیچ هۆكارێك وەزارەتی دارایی عێراق لە 28ـی ئایار، مووچەی فەرمانبەرانی كوردستانی راگرتووە.