دژەتیرۆری كوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنرا و خرایە خوارەوە
دژەتیرۆری كوردستان خستنەخوارەوە و تێكشاندنی درۆنێكی لە نزیك گوندی شێراوا پشتڕاست كردەوە. ئاماژەیشی كردووە، هیچ زیانێكی مادی و گیانی لێ نەكەوتووەتەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەم، 18ی حوزەیرانی 2025، لە راگەیەنراوێكی دژەتیرۆری كوردستاندا هاتووە، ئەمڕۆ سەعات 18:43، لە نزیک گوندی شێراوا، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنرا و خرایە خوارەوە، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی مادی و گیانیی لێ نەکەوتەوە.
وشە -
پۆڵا مەحموود