وەزارەتی شارەوانی: بودجە بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی سلێمانی خەرج دەكرێ

:: AM:10:31:19/06/2025 ‌
بودجە بۆ ژمارەیەك پڕۆژەی شەقام و تۆڕی ئاوی خواردنەوە لە سلێمانی خەرج دەكرێت.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رای گەیاند، لەسەر داهاتەكانی سێكتەری ئاو و شارەوانی لە سنووری پارێزگای سلێمانی، رەزامەندیی درا بە خەرجكردنی چەند بودجەیەكی پێویست، بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە بوارەكانی شارەوانی و راكێشانی تۆڕی ئاو لە سلێمانی و دەوروبەری.

پڕۆژەكان:
– پڕۆژەی تاخم غەتاس و راكێشانی كارەبای ئاوی دەوروبەری سلێمانی.
– راكێشانی تۆڕی ئاو لە بیری سەتحی بۆ تانكی گوندی گوێزەڕەش سەربە فەرمانگەی ئاوی سیتەك.
– دروستكردنی سیاج بۆ حەوزی سەریالی گوندی كانی میل لە سنووری فەرمانگەی ئاوی زەڕایەن.
– پڕۆژەی تەواوكاری فراوانكردن و دروستكردنی شەقام بۆ چەند كۆڵانێكی گەڕەكی مامۆستایان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی شارەزوور.
– راكێشانی هێڵی ئاو لە زەڕایەنی كۆن.
– دابینكردنی قیری شل بۆ كارگەی قیری شارەوانی لە تانجەڕۆ بۆ قۆناغەكانی یەكەم، دووەم و سێیەم بەمەبەستی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ شەقام و كۆڵانەكانی ناو شاری سلێمانی.
– كاری كۆنكرێتكردن و راكێشانی كربستۆن بۆ بەشێك لە شەقامی 30 مەتریی نێوان جیاكراوەكانی (60 ،98)كان و گوندی قڕگە لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.
– پڕۆژەی دابینكردنی تێكەڵەی شكاو لە جۆری A بۆ قۆناغەكانی یەكەم و دووەم، بەمەبەستی گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی خێرا بۆ هەندێك لە شەقام و كۆڵانەكانی سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی.



وشە - سۆران عەزیز