پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: AM:11:39:19/06/2025 ‌
مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵە و كەسوكاری مەتڕان مار پۆڵس پابت حبیب كرد و ئاماژە بەوە دەكات، كۆچكردوو ڕۆڵێكی گرنگی لە خزمەتكردنی ئەو كریستیانە ئاوارانە هەبوو كە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ كوردستان هێنابوو.

ئەمڕۆ 19ی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەهۆی كۆچی دوای "مەتران مار پۆڵس پابت حەبیب" مەترانی ئەبڕەشیەی ئەلقوشی كلدانی، هاوخەمی خۆی بەكەنیسەی كلدانی و كریستیانەكانی كوردستان راگەیاند.

لە پەیامەكەیدا هاتووە، غیبتەی پاتریەرك كاردینال بەڕێز مار لویس روفائێل ساكۆ سەرۆكی كەنیسەی كلدانی لە جیهان :

بۆ كۆچی دوایی "مەتران مار پۆڵس پابت حەبیب" مەترانی ئەبڕەشیەی ئەلقوشی كلدانی، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەكەی و بەرێزتان و كەنیسەی كلدانی و كریستیانانی كوردستان دەكەین.

مەترانی كۆچكردوو لەگەڵ دامەزراوەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕۆڵێكی گرنگی لە خزمەتكردنی ئەو كریستیانە ئاوارانە هەبوو كە لە دەستی تیرۆریستانی داعش پەنایان بۆ كوردستان هێنابوو، خوای گەورە گیانی شاد بكات و دڵنەوایی بە بنەماڵە و كەسوكاری ببەخشێت.




وشە - سۆران عەزیز