وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لەبارەی خوێندن لە زانكۆكانی عێراق سێ بڕیاری گرنگی دا، بڕیارەكانیش لە بەرژەوەندیی فەرمانبەرانە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 19ـی حوزەیران، وەزیری خوێندنی باڵا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە نووسراوی ژمارە (12054) كە واژووی بەڕێوەبەری گشتیی خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوونی لەسەرە و ئاراستەی گشت زانكۆ حكوومییەكانی كردووە، سێ بڕیار لە بەرژەوەندیی مامۆستایان و فەرمانبەران تایبەت بە مۆڵەتی خوێندن دەردەكات، بڕیارەكان بەم شێوەیەن:
1/پێدانی لاری نەبوون راستەخۆ لەلایەن زانكۆ بە مامۆستایان و فەرمانبەران، بەمەبەستی خوێندن لە ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە چوارچێوەی ١٠٠ كورسی.
2/ئەو ١٠٠ كورسییە لە دەرەوەی پلانی پەسندكراوی مۆڵەتی خوێندن دەبێت و راستەوخۆ بۆ پلانی مۆڵەتی خوێندنی ناوخۆ زیاد دەكرێت.
3/درێژكردنەوەی ماوەی بەرزكردنەوەی ناوی كاندیدانی كێبەركێی مۆڵەتی خوێندن تا ٢٠٢٥/٧/٣١، بۆ ئەوەی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی ئێستە لە كۆرسی زمانی ئینگلیزی سەنتەری زمانی زانكۆ حكوومییەكانن، بتوانن سوود لە وەرگرتنی خاڵەكانی بڕوانامەی ئینگلیزی وەربگرن لە كاتی كێبەركێی مۆڵەتی خوێندن.