حكوومەت رێی كۆیە بۆ تەقتەق نۆژەن دەكاتەوە

:: PM:04:35:28/06/2025 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی گرنگیدان بە پڕۆژەكانی رێگاوبان، رێی نێوان كۆیە بۆ تەقتەق نۆژەن دەكاتەوە. 

ئەمڕۆ شەموو، 28ی حوزەیرانی 2025، ئەندازیار كۆسار حەمەد بەڕێوەبەری چاكکردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی كۆیە، بۆ "وشە" گوتی، بە بڕی یەك ملیار و 500 ملیۆن دینار ڕێی كۆیە بۆ تەقتەق نۆژەن دەكرێتەوە.

روونیشی كردەوە، بەشێكی زۆری قیڕە كۆنەكە هەڵدەگیرێت و قیڕی تازە دەكرێتەوە، جیا لەوەی پڕۆژەكە لەلایەن كۆمپانیایەكەوە بەڕێوە دەبرێت كە لە داهاتوویەكی نزیكدا دەست بە نۆژەنكردنەوەكە دەكەن. 

ئەوە لە كاتێكدایە، پێشتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی نزیكەی 31 ملیۆن دینار بۆ پڕۆژەی ئاوی تەقتەق-كۆیە و گەنجینەی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كۆیە دابوو.

وشە/ دوێن ئەحمەد 



وشە - وشه‌