دژەتیرۆری کوردستان هەواڵی کەوتنەخوارەوەی درۆنی لە هەولێر ڕەت کردەوە

:: PM:11:05:29/06/2025 ‌
دەزگای دژەتیرۆری کوردستان  لە ڕاگەیەنراوێکدا، سەرجەم ئەو هەواڵ و دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لە کەوتنەخوارەوەی درۆنێک دەکەن لە سنووری پارێزگای هەولێر.

ئەم ڕوونکردنەوەیە ئەمشەو یەکشەم 29ی حوزەیرانی2025، دوای ئەوە هات کە ژمارەیەک میدیا و کەناڵی ڕاگەیاندن هەواڵێکیان لەمبارەیەوە بڵاو کردبووەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا بە ڕوونی هاتووە، ئەم هەواڵە بێبنەما و ناڕاستە و هیچ جۆرە درۆنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر نەکەوتووەتە خوارەوە.

لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا، دژەتیرۆری کوردستان داوای لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن کردووە کە پابەندی بنەماکانی کاری ڕۆژنامەوانی بن و بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکاندا بکەن، بۆ ئەوەی نەبنە هۆکاری دروستکردنی دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتییان و پاراستنی متمانەی میدیایی.


وشە - پۆڵا مەحموود