هاتوچۆی سۆران: كامێرای تیژڕەوی و گەڕۆك بەمزووانە دادەنرێن

:: AM:09:14:30/06/2025 ‌
هاتوچۆی سۆران ئاگاداری شۆفێران دەكات، لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە، كامێرای تۆماركردنی تیژڕەوی دادەنرێن و بەرزترین خێرایی رێگەپێدراویش لەو رێگەیانە 60 بۆ 80 كیلۆمەترە لە سەعاتێكدا.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سۆران بڵاوی كردووەتەوە، رۆژی سێشەم یەكـی مانگی داهاتوو، كامێرای تۆماركردنی تیژڕەوی (گەڕۆك)، لە رێگەی سەرەكی حەسەن ئاڤا لە نزیك زاڵگەی گەفن و هەروەها لەسەر شەقامی سەرەكی عەباسیكێ لە بەرانبەر شوقەكانی دریم ستی دادەنرێن و داواش دەكات، شۆفێران پابەندبن و خێرایی رێگەپێدراو تێنەپەڕێنن.

ڕوونیشی كردووەتەوە، لە رێگەی حەسەن ئاڤا، بەرزترین خێرایی 80 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا ڕێگەی پێدراوە و بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریش 60 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.

لەبارەی خێرایی لە رێگەی عباسیكێ دەڵێت: بەرزترین خێرایی 60 كیلۆمەترە لە سەعاتێكدا.



وشە - سۆران عەزیز