ئەندامێكی پێشووی پەرلەمانی كوردستان/پارتی/ وەڵامی پەرلەمانتارێكی یەكێتی لە عێراق دەداتەوە كە گوتبووی، حزبەكەی خەریكی پینەكردنی هەڵەی حزبەكانە و ناوی پارتیشی لەوبارەیەوە هێنا بوو.
غەریب ئەحمەد، پەرلەمانتاری یەكێتییە لە عێراق، لە دیمانەیەكی تەلەڤزیۆنی لەگەڵ كەناڵێكی حزبەكەی هێرش دەكات و وای پێشان دەدات كە حزبەكەی ئەو، بۆ چارەسەری كێشەكان لە بەغدایە. بەڵام بیری چووە ئیشی ئەوان تەنیا ئەوە بووە باوەش بە رەیان كلدانی و خەزعەلیدا بكەن.
لە بەرانبەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەی حزبەكان و لەناویاندا پارتی كردووە، حەسیبە گەردی ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی كوردستان، وەڵامی دەداتەوە و دەڵێ، ئەوەی دەڵێ بۆ پینەكردنی هەڵەكان لە بەغدان، ئەوانە كەتن و خیانەتی وایان كردووە بە هیچ پینە ناكرێ.
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، وا باشترە ئەو كەسانەی بەو جۆرە قسە دەكەن لێكدانەوەی تریان بۆ دۆخەكە هەبێت، چونكە خیانەت بووە هۆكاری ئەوەی ئێستە بەغدا بەمجۆرە مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان ببڕێت.
دەشڵێ، لە رابردوودا هەر ئەوانەی باوەش بە رەیان كلدانی و خەزعەلیدا دەكەن، چوون سكاڵایان لەسەر مووچەی فەرمانبەران تۆمار كرد و ئەو دەرگایەیان لە ڕووی بەغدا كردەوە.
هەروەك ئامۆژگاری ئەو پەرلەمانتارە دەكات، كە رێ بەخۆی نەدات بە لێدوان و هێرشكردنە سەر پارتی و لایەنی تر، خۆی لەناو حزبەكەیدا خۆشەویست بكات.