زیادبوونی كارەبای 24 سەعاتی بۆ گەڕەكەكان بەردەوامیی هەیە، ئەمڕۆش تەواوی ناو 60 مەترییەكەی سلێمانی، موژدەی كارەبای 24 سەعاتییان پێ درا.
ئەمڕۆ سێشەم یەكی تەمووز، لە ئەمڕۆوە تەواوی كارەبای گەڕەكەكانی ناو شەقامی بازنەیی مەلیك مەحموود 60 مەتری، خرانە ناو پڕۆژەی رووناكی 24 سەعاتی.
بە كردنی 24 سەعاتی كارەبا بۆ ئەو گەڕەكانە، بەو هۆیەوە 105 موەلیدەی ئەهلی كوژێنرانەوە.
شەوی رابردوو لە چەند گەڕەكی تر لە شاری هەولێر، كارەبایان بووە 24 سەعاتی، ئەو گەڕەكانە بۆ یەكەمجار لە دەرەوەی بازنەی شەقامی 120 مەتریی هەولێر، كارەبایان بووە 24 سەعاتی.
بۆ ئەو مەبەستەش گەڕەكەكانی فەرمانبەران و پێنجی حەسارۆك، نامە بۆ ماڵەكان هاتووە و ئەم ئێوارەیەش چوونەتە گەڕەكی هەولێریی نوێش، ئاگاداریان كردوونەتەوە كە كارەبایان دەبێتە 24 سەعاتیان پێ دەدرێت.
پڕۆژەی رووناكی یەكێكە لە پڕۆژە دڵخوازەكانی هاووڵاتییان، مووەلیدەكان بۆ هەمیشە بێدەنگ دەكرێن و هاووڵاتییان دەبن بە خاوەنی كارەبای 24 سەعاتی.