لەلایەن لیژنەی بە بازاڕكردنی گەنم، بڕیار درا گەنمی گوێڕ و دیبەگە وەربگیرێت و هاوشێوەی جووتیارانی هەولێر مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت.
ئەمڕۆ سێشەم یەكی تەمووز، هێمن سەید موراد بەڕێوەبەری گشتیی كشتوكاڵی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، دوای كۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆكی لیژنەی بە بازاڕكردنی گەنم، بڕیار لەبارەی گەنمی جووتیارانی گوێڕ و مەخموور درا.
زیاتر گوتی، دوای گفتوگۆكردن لەبارەی زیاتر ڕێكخستنی كارەكان و خزمەتكردنی جووتیاران، میكانیزم و ئامادەكاریی پێویست داڕێژرا بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی سنووری شارەدێكانی گوێڕ و دیبەگە، هاوتەریب لەگەڵ گەنمی جووتیارانی بەشەكانی تری سنووری پارێزگای هەولێر.
ئەوە لە كاتێكدایە حكوومەتی عێراق ئەمساڵ بڕیاری داوە 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت، بۆ جووتیارانی سنووری مەخموور و قەراج كێشەیان بۆ دروست كراوە.