هیچ منداڵێكی دوو رووخسار لە نەخۆشخانەی حكوومی لەدایك نەبووە

:: PM:05:24:01/07/2025 ‌
لە یەكێك لە نەخۆشخانە ئەهلییەكانی هەولێر، منداڵێكی بە ڕەگەز كچ ئەمڕۆ بە دوو ڕووخسار لە دایكبوو.

بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو كراوەتەوە، ئەمڕۆ منداڵێكی كچ بە دوو ڕووخسارەوە لە نەخۆشخانەیەك لەدایك بووە، بەڵام دوای ماوەیەكی كەم گیانی لەدەستداوە.

لای خۆیەوە سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستیی هەولێر، بە "وشە"ی گوت، حاڵەتی لەوشێوەیە لە نەخۆشخانەی حكوومی نەبووە. دووپاتی لەوەیش كردەوە، پێدەچێ‌ نەشتەرگەرییەكە لە نەخۆشخانەیەكی ئەهلی كرابێت.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم