سبەی حكوومەتی كوردستان كۆ دەبێتەوە

:: PM:07:47:01/07/2025 ‌
بڕیارە سبەی چوارشەم، ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام بدات، تیایدا تاوتوێی دوو پرس دەكرێت. 

ئەمڕۆ سێشەم، یەكی تەمووز، بەگوێرەی ئەو كارنامەی كۆبوونەوەی سبەی حكوومەتی كوردستان كە دەست "وشە" كەوتووە، دوو پرس تاوتوێ‌ دەكرێن. 

یەكێك لە پرسەكان تایبەتە بە گفتوگۆكردن لەسەر دوایین ئەنجامی كۆبوونەوەی نێوان شاندی كوردستان و عێراق، كە ماوەی هەفتەیەكە لەسەر پرسی نەوت لە گفتوگۆدان، دوێنێ كۆتاییان بە گفتوگۆكان هێنا. 

ئەنجوومەنی وەزیران، دەیەوێ‌ لەسەر ئەو پرسە بگاتە ئەنجامی كۆتایی تا وەڵامی بەغدا بداتەوە و رێككەوتنی كۆتایی لەسەر ئەو پرسە بكرێت. 

پرسێكی تری كۆبوونەوەی سبەی، تایبەت دەبێت بە بەدواداچوون لەسەر مووچەی مانگی ئایار و حوزەیران، كە بەغدا هێشتا بۆ مووچەخۆرانی كوردستانی نەناردووە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم