په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ڵێت، ھه‌ر كێشه‌یه‌ك ھه‌بێت پێوسته له نێوان ھه‌ردوو حكوومه‌تی ھه‌رێم و عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وه‌ی ھه‌ندێك لایه‌ن باسی ده‌كه‌ن ته‌نیا بۆ تێكدانی دۆخه‌كه‌یه، چونكه چوار ساڵه له به‌غدان قسه‌یه‌كی خێریان نه‌كردووه، ئێسته بۆ پروپاگه‌نده‌ی ھه‌ڵبژاردن دێن خۆیان له راگه‌یاندن به‌ده‌رده‌خه‌ن .
مۆفه‌ق شێخ شه‌ھاب ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، ھه‌ر كێشه و گرفتێك ھه‌بێت له نێوان ھه‌رێمی كوردستان و عێراق، پێویسته له رێگه‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق بێت نه‌ك ھه‌ندێك لایه‌ن له ھه‌رێمی كوردستان كه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌وان ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن .
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌مه جگه له پروپاگه‌نده‌ی ھه‌ڵبژاردن، ھیچ بنه‌مایه‌كی نییه، بۆیه حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر ده‌كات و ھه‌ر كێشه‌یه‌ك له نێوان ھه‌ردوو حكوومه‌ت چاره‌سه‌ر نه‌بێت، ھیچ ئه‌نجامێكی نابێت .
مۆفه‌ق شێخ شه‌ھاب گوتیشی، ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌رده‌وام قسه ده‌كه‌ن له ھه‌رێمی كوردستان، چوار ساڵه یه‌ك وشه‌ی خێریان نه‌كردووه جگه له تێكدانی دۆخه‌كه و ده‌یانه‌وێت له رێگه‌ی راگه‌یاندن خۆیان ده‌رخه‌ن و ھیچ سوودێكیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان نه‌بووه جگه له زیانگه‌یاندن، بۆیه ھه‌موو كێشه‌كان له كۆتایی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌ری ده‌كات، ئه‌ویتر ته‌نیا قسه‌كردنی بێ بنه‌مان .
به‌گوته‌ی شێخ شه‌ھاب، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ھه‌موو رێككه‌وتنه‌كان بووه و ئاماده‌شه نه‌وت و داھاتی نانه‌وتی راده‌ست بكات، به‌ڵام عێراق بۆ مه‌به‌ستی سیاسی گرفت بۆ ھه‌رێمی كوردستان دروست ده‌كات، به ھه‌وڵی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، ئه‌و كێشانه‌ی ھه‌ن چاره‌سه‌ر ده‌كرێن و ناكرێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بێت.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم