پارتی بارەگایەكی تری لە كەركووك وەرگرتەوە

:: PM:03:52:02/07/2025 ‌
پارتی دیموكراتی كوردستان بارەگایەكی تری لە كەركووك وەرگرتەوە، ئەو شوێنە دەخرێتە خزمەتی هاووڵاتییانی شارەكە بۆ ئەوەی هەر كێشەیەكیان هەبێت، بۆیان چارەسەر بكرێت.

ئەمڕۆ چوارشەم دووی تەمووز، بارەگایەكی تری پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك رادەستی ئەو حزبە كرایەوە.

ئەوەش زانراوە كە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەكانی كەركووك، بارەگای دووەمیشیان لە شۆراو چۆڵ كرد و رادەستی پارتی كرایەوە.

پارتی دیموكراتی كوردستان بڕیاری داوە ئەو بارەگایە بكرێتە نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، هەر هاووڵاتییەكی كورد لە شارەكە ستەمی لێ‌ بكرێت، دەتوانێت لەو بارەگایە سكاڵا بكات و بەدواداچوونی بۆ دەكرێت.

پێویستە بگوترێت ئەو بارەگایە دوای رووداوەكانی 16ـی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017، باڵەخانەكە كرابوو بە بارەگای فەوجی پاسەوانی ئۆپراسیۆنەكانی سوپای عێراق.



وشە - رامیار جەواد