دووپات لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستمی فیدراڵیی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێم كرایەوە

:: PM:06:46:02/07/2025 ‌
مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازیی لە ئانو سارێلا باڵوێزی فینلاند لە عێراق كرد، بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركە دیپلۆماسییەكەی.

سەرۆكی حكوومەت سوپاسی باڵوێزی كرد بۆ هەوڵ و كاركردنی لە پێناو پەرەپێدانی پێوەندیی دوولایەنە، هیوای سەركەوتنی لە ئەركی داهاتوویدا بۆ خواست.

باڵوێزی فینلاند پێزانینی خۆی بۆ هاوئاهەنگی و هاریكاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربڕی، خواستی وڵاتەكەی بۆ بەهێزكردنی پێوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان نیشان دا.

لە دیدارەكەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پەرەسەندنەكانی بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە و پێویستیی چارەسەركردنی كێشەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ كرا، دووپات لە گرنگیی ڕێزگرتن لە سیستمی فیدراڵیی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێم و ماف و شایستە داراییەكانی هەرێم كرایەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم