بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی شەقڵاوە رای گەیاند، لە سبەینێوە دەست دەكەن بە سزادانی ئەو هاووڵاتییانەی كە كۆڵان بە ئاو دەشۆن، چەندان رێوشوێنی تریش دەگرنە بەر.
ئەمڕۆ چوارشەم، دووی تەمووزی 2025، ئەسكەندەر مەجید، بەرپرسی فەرمانگەی ئاوی شەقڵاوە، بە "وشە"ی راگەیاند، لە سبەینێوە لیژنەكانیان بە هاوكاری پۆلیسی شەقڵاوە، دەست بە ڕێوشوێن دەكەن بەرانبەر بەفیڕۆدانی ئاو لەلایەن هاووڵاتییانەوە.
روونیشی كردەوە، هەركەسێك لە هاوبەشێك زیاتر ئاوی هەبێت، كە بەپێی یاسا بەزێدەڕۆ هەژمار دەكرێت، لێپرسینەوەی لەگەڵ دەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد، نەبەستانی تەوافەی تەنكی، هەركەسێك تەوافەی تەنكیی نەبێت سزای پێژماردن "غرامە"ی بۆ دەكەین و بەفیڕۆدانی ئاو بە شوشتنی شەقام بە ئاوی پاكی خواردنەوە، بە هەمانشێوە پێژماردنى بۆ دەكەین.