سیناتۆری ئەنجوومەنی پیرانی ویلایەتی مێنیسۆتا سەرسامی پێشكەوتنەكانی زاخۆیە

:: PM:07:35:02/07/2025 ‌
ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ویلایەتی مێنیسۆتا رێككەوتنێك واژۆ دەكەن كە تایبەتە بە بواری كشتوكاڵ و خوێندن و كولتوور. 

بە گوێرەی راگەیەنراوی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئەمڕۆ چوارشەم دووی تەمووز، گۆهدار شێخۆ سەرۆكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ لە ئەمەریكا لەگەڵ شاندێكی ویلایەتی مێنیسۆتا كۆبووەتەوە ، بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر هاوئاهەنگی لەبواری كشتوكاڵ و خوێندن و كولتوور. 

شێخۆ لە لێدوانێكدا روونی كردووەتەوە كە ئەم ڕێككەوتنە تەنیا مەرەكەبی سەر كاغەز نابێت، بەڵكو بە كرداری دەچێتە واری جێبەجێ كردنەوە، لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندێكیان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەكەن.

لەلای خۆیەوە، تیم داون، سەرۆكی زانكۆی مۆرهێد لە ویلایەتی مێنیسۆتا ڕای گەیاند: لەگەڵ زانكۆی زاخۆ بەهاوبەشی كاردەكەین، توانامان هەیە ئاستی زانستی زانكۆی زاخۆ بەرزبكەینەوە.

ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بڵاویكردەوە، ڕێككەوتنێكی دۆستانە لەنێوان ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و ویلایەتی مێنیسۆتا واژۆ دەكرێت و هەروەها لە كۆبوونەوەی نێوان گوهدار شێخۆ و ڕۆب كۆپێك، سیناتۆری ئەنجوومەنی پیران لە ویلایەتی مێنسیۆتا، سەرسامی خۆی بە پێشكەوتنەكانی زاخۆ دەربڕیوە



وشە - سه‌رخێڵ هاشم