سەرجەم كۆمپانیاكانی كوردستان ئاگادار دەكرێنەوە كە دوو هەفتە كاتیان ماوە

:: AM:11:14:03/07/2025 ‌
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆمپانیاكانەوە، ئاگاداری بۆ سەرجەم خاوەن كۆمپانیاكان چووە كە پێویستە داتاكانیان نوێ‌ بكەنەوە و دواین كاتیش 20ـی تەمووزە، بە پێچەوانەوە دوای ئەو كاتە تووشی سزای پێبژاردن دەبن.

بەپێی ئاگادارییەكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆمپانیاكان، 20ـی تەمووز وادەی تۆماری كۆمپانیاكان كۆتایی دێت و هەر كۆمپانیایەك تۆماری نوێ‌ نەكردبێتەوە، تووشی سزا دەبێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تەمووز، سێبور رەواندزی راوێژكاری یاسایی، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆمپانیاكان، سەرجەم كۆمپانیا و بەڵێندەرانی ئاگادار كردووەتەوە كە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی باجی دەرامەتی كۆمپانیاكان بكەن، بۆ پڕكردنەوەی فۆرمی وەرزی كە تا 20ـی تەمووز مۆڵەتە، دوای ئەو كاتە دەكەونە سزای دواكەوتن.

دەشڵێت، پێویستە كۆمپانیاكان تا ئەو كاتە فۆرمەكانیان پڕ بكەنەوە تا دووچاری سزای دواكەوتن نەبن.

باسی لەوەش كرد، پێشتر لە 20ـی حوزەیران كاتەكە كۆتایی دەهات، بەڵام بۆ كارئاسانیی زیاتر بۆ مانگێك درێژ كرایەوە.



وشە - رامیار جەواد