پارەی هاوپەیمانان بۆ هاوكاریی پێشمەرگە گەیشت و لە هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی دەكرێت، زیاتر لە 47 هەزار پێشمەرگە بە بڕی زیاتر لە 200 هەزار دینار سوودمەند دەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە"، پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە گەیشتە بانكەكان و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
ئەوەش زانراوە، لیستی دابەشكردنی هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش، ڕەوانەی بانكەكان كراوە و ڕۆژی یەكشەم دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
بەپێی ئەو لیوا هاوبەشانەی هەن، بۆ ئەو مانگە زیاتر لە 47 هەزار پێشمەرگەی لیوا هاوبەشەكان لەو هاوكارییە سوودمەند دەبن، بڕەكەی بۆ هەر پێشمەرگەیەك زیاتر لە 200 هەزار دینار دەبێت.