له كاتێكدا به‌غدا به‌رده‌وام بیانووی بۆ دواخستنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئه‌وه بووه كه هه‌رێم دره‌نگ لیستی مووچه ده‌نێرێت و كێشه‌ی تێدایه، به‌ڵام ئه‌مجاره به‌غدا نیازی خراپی خۆی به‌رانبه‌ر به هه‌رێم پێشان دا و بابه‌ته‌كه پێوه‌ندیی به دره‌نگخستنی لیست و داهات نه‌بوو و به‌غدا ده‌یه‌وێت خۆی به‌سه‌ر هه‌رێم بسه‌پێنێت.
كاوه ئه‌حمه‌د مامۆستای زانكۆ، به "وشه"ی گوت، به‌كارهێنانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ گوشاركردنه سه‌ر هه‌رێم و به سیاسیكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، شتێكی خراپه و سته‌مه له فه‌رمانبه‌ران، پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین كه به‌غدا به مه‌به‌ست ئه‌وه ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ناوخۆ دژی حكوومه‌تی هه‌رێم هان بدا و پشێوی دروست بێت، له كاتێكدا هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام نیازپاكیی خۆی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا پێشان داوه، ده‌بێت كێشه‌كان به لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن، به‌ڵام به‌غدا ده‌یه‌وێ بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، شتێكی روونه به‌غدا ده‌یه‌وێ بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت، ئه‌وه‌نده‌ی به‌دوای پیلانه ئه‌وه‌نده به‌دوای ئه‌وه نییه كه كێشه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكات، هه‌رێمی كوردستانیش له‌وباره‌یه‌وه هه‌رده‌م داوای ئه‌وه ده‌كا كێشه‌كان به لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن، هه‌روه‌ها نه‌رمی نواندووه له نه‌وت و داهاتیش، به‌ڵام به‌غدا هێشتا ئاماده‌ی رێككه‌وتن نییه، له ماوه‌ی ئه‌مساڵ به‌غدا زۆرترین كێشه‌ی بۆ هه‌رێم دروست كردووه و دوو مووچه‌یشی بۆ هه‌رێم نه‌ناردووه.
هێمن سه‌عید شاره‌زای یاسا، بۆ "وشه" ئاماژه ده‌كات، شتێكی روونه به‌غدا ده‌یه‌وێ بڕیاره‌كانی خۆی به‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بسه‌پێنێت و به‌دوای ئه‌وه نییه كه كێشه‌كان به‌شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكات، هه‌رێمی كوردستان له‌وباره‌یه‌وه هه‌رده‌م داوای ئه‌وه ده‌كات كێشه‌كان به‌شێوه‌ی لێكتێگه‌یشتن چاره‌سه‌ر بكرێن، نه‌ك جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی به‌غدا به‌سه‌ر هه‌رێم، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات دژایه‌تیكردنه و ده‌یه‌وێت به جۆرێك هه‌رێم له قاڵب بدات و لاوازی بكات.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یكات به‌ته‌واوی نایاساییه، چونكه مووچه و ماف و قووتی خه‌ڵكی بڕیوه، ماوه‌ی زیاتر له دوو ساڵه به‌غدا له دواخستنی ره‌وانه‌كردنی پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌رده‌وامه و هه‌رجاره و به بیانووێك مووچه‌ی دواخستووه.
نه‌ژاد ساڵح نووسه‌ر و رۆشنبیر له سلێمانی، به "وشه"ی گوت، به‌غدا هه‌ر به‌و سیاسه‌ته‌ی خۆی كار ده‌كات، ئه‌ویش دواخستنی مووچه‌یه و ده‌یه‌وێ هه‌موو كات فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم چاویان له ده‌ستی بێت و كه‌ی خۆی پێی خۆش بوو پاره بنێرێت، به‌غدا نادادپه‌روه‌ری له نێوان هاووڵاتییانی عێراق و هه‌رێم ده‌كات، به ئاشكرا دژایه‌تیی هه‌رێم ده‌كات، ئه‌گه‌رنا هیچ بیانوویه‌كی له به‌رده‌ستدا نییه و به ویستی خۆی مووچه‌ی دواخستووه و ته‌نیا ده‌یه‌وێ خۆی بسه‌پێنێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، به‌غدا بابه‌ته‌كه‌ی به سیاسی كردووه و خه‌ڵكی كوردستانی به مووچه‌وه سه‌رقاڵ كردووه، شه‌ڕی خۆیانه و قوربانییه‌كه هه‌رێمی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانن، پێی وایه به‌غدا هه‌مووكات به‌دوای ئه‌وه‌وه بووه كه چۆن هه‌رێمی كوردستان لاواز بكات، به‌غدا سیاسه‌ت و مامه‌ڵه‌یه‌كی خراپ له‌گه‌ڵ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات، ده‌یه‌وێ هه‌رێم ملكه‌چی هه‌موو بڕیار و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی خۆی بكات.
وشه/ هۆشیار عه‌لی