هاوكاریی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش دابەش دەكرێت

:: PM:12:55:03/07/2025 ‌
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە كە هاوكاریی هاوپەیمان گەیشتووە و لە ڕۆژی یەكشەم دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تەمووز، لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، ئەمڕۆ هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی شەش، تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت و دوای ئەنجامدانی رێكارە دارایی و ژمێریارییەكان، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەكان (ژمێریاری سەربازی) لە رۆژی یەكشەم شەشی تەمووز، دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

ئاماژە بەوەش كراوە، لەم مانگەدا 64244 ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستمی پڕۆژەی هەژماری من، هاوكاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەمەش دەرخەری بەرەوپێشچوونی سیستمی پێدانی هاوكارییە لە وەزارەتی پێشمەرگە بە شێوەی ئەلیكترۆنی.



وشە - رامیار جەواد