وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێنوێنییەكانی وەرگرتن بۆ خوێندن و ڕاهێنانی بۆردی پزیشكیی بڵاو كردەوە

:: PM:01:09:03/07/2025 ‌
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، نوێترین ڕێنوێنییەكانی پێشكەشكردن و وەرگرتن بۆ خوێندن و ڕاهێنانی بۆردی پزیشكی بۆ پسپۆڕیی گشتی و پسپۆڕیی ورد، بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026ی بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تەمووز، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، ڕێنوێنیی ژمارە 2ی ساڵی 2025ی تایبەت بە خوێندن و ڕاهێنانی بۆردی پزیشكی بۆ پسپۆڕیی گشتی و پسپۆڕیی ورد لە ئەنجوومەنی باڵای كوردستان، بۆ پسپۆڕایەتییەكانی پزیكشی لە 12 مادە پێكهاتووە بڵاو كردەوە.

لەم ڕێنوێنییانەدا مەرجە گشتی و تایبەتەكانی وەرگرتن، پسپۆڕییەكان، وردەكارییەكانی تاقیكردنەوەی زانستی، چۆنێتیی رێكخستنی پێشبڕكێ لە نێوان پێشكەشكارەكان و پێوەرەكانی سیستمی ڕیزبەندی، بەپێی ڕێژەی خاڵ دانراوە.

خوێندنی باڵا دەڵێت، بەڵگەنامە پێویستەكان، مەرج و پێداویستییەكانی كردنەوەی خوێندن و ڕاهێنانی بۆردی پزیشكی و پلان و ژمارەی كورسییەكانی خوێندن، لە ڕێنوێنییە گشتییەكاندا هەیە.



وشە - رامیار جەواد