مامۆستایانی زانكۆ پێیان وایه، عێراق به‌ھاوكاریی ھه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستان كار بۆ لاوازكردن و ته‌نانه‌ت نه‌ھێشتنی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه ئه‌وه‌ش كارێكی مه‌حاڵه، بۆیه تاكه رێگه ئه‌وه‌یه كێشه‌كان له نێوان ھه‌ردوو حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن.
دكتۆر بوخاری عه‌بدوڵا ماموستای زانكۆ و چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ھه‌ر كێشه‌یه‌ك له نێوان ھه‌رێم و به‌غدا ھه‌بێت، پێویسته له رێگه‌ی ھه‌ردوو حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق چاره‌سه‌ر بكرێت و ئه‌وان ته‌نیا ده‌توانن كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌وانه‌ی له ھه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام لێدوان ده‌ده‌ن، ھیچ كاریگه‌رییان نابێت و ناتوانن ھیچ كارێك بكه‌ن و ته‌نیا بۆ خۆده‌رخستنه، جگه له‌وانه‌ی وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ھه‌ردوولا ده‌توانن رۆڵ ببینن و دادگای فیدراڵی، ئه‌وانه‌ی تر ته‌نیا بۆ راگه‌یاندن قسه ده‌كه‌ن و له جیاتی به‌رگری له خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان، به‌رگریی له عێراق ده‌كه‌ن دژی ئه‌و سته‌مه‌ی له خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، چونكه یاسا ھه‌یه و بڕیاری دادگا ھه‌یه و نابێت قووتی خه‌ڵك تێكه‌ڵی كێشه‌ی سیاسی بكرێت .
ئه‌و گوتیشی ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كیان ھه‌یه، ده‌توانن له رێگه‌ی تره‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن نه‌ك بڕینی قووتی خه‌ڵك، بۆیه له‌ڕووی یاسایی و ده‌ستووری، حكوومه‌تی عێراق تاوانباره و به‌داخه‌وه خه‌ڵكێك بۆ مه‌رامی سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندیی تاكه‌كه‌سی دێن به‌رگریی له عێراق ده‌كه‌ن، ئه‌وانه خۆیان به ئۆپۆزسیۆن ده‌زانن، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن نین و بوونه‌ته به‌رھه‌ڵستكار، ئه‌مه‌ش له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان یه‌ك ناگرێته‌وه و دژی ده‌ستكه‌وته‌كانی خه‌ڵكی كوردستانه، بۆیه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌یكه‌ن ھه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و ناكرێت قبووڵ بكرێت، چونكه خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر حه‌قه و به‌غدا سته‌میان لێ ده‌كات و حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستانیش ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی گفتووگۆ مافه‌كانیان به‌ده‌ست بێنێت.
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه عێراق ده‌ستی ده‌ستی به هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و خه‌ریكه ئه‌و سیاسه‌ته‌ی به‌غدا بۆ هه‌موو خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان روون ده‌بێته‌وه، جاران به‌شێك له خه‌ڵكی كوردستان پێیان وابوو ئه‌وه‌ی به‌غدا ده‌یڵێت راسته، به‌ڵام ئێسته راستییه‌كانیان بۆ ده‌ركه‌وتوون و ده‌زانن به‌غدا ئامانجی چی هه‌یه.
هاوكات دكتۆر سه‌عید خۆشناو مامۆستای زانكۆ، به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌غدا له ھه‌رێمی كوردستان به‌دوای بیانوودا ده‌گه‌ڕێت و ھه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆی ھه‌رێمی كوردستانیش پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌غدا زیاتر بیانوو به ھه‌رێمی كوردستان بگرێت، بۆیه ھه‌ر چه‌ند داواكاریی به‌غدا جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وان بیانووی زیاتر ده‌دۆزنه‌وه، ئه‌و لایه‌نانه ناكرێت ئه‌م بارودۆخه‌ی ئێسته بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان به‌كاری بێنن، عێراق به‌ھاوكاریی ھه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆ ده‌یانه‌وێت ھه‌رێمی كوردستان نه‌مێنێت، ئه‌مه‌ش به‌ھیچ جۆرێك قبووڵ ناكرێت و ئه‌وه ده‌ستكه‌وت و به‌رھه‌می خوێنی شه‌ھیدان و خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستانه.
ئه‌و ده‌ڵێت، ''ئێمه هاوبه‌شی عێراقین و ناكرێت ته‌نیا به‌ناو به‌شدار بین، پێویسته ئه‌و كێشانه به یه‌كجاری چاره‌سه‌ر بكرێن و ناكرێت به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بن، گرنگه شاندێكی باڵای سیاسی یان حكومی بچێته عێراق و ھه‌موو كێشه‌كان یه‌كلا بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانن دووباره‌ی بكه‌نه‌وه و ئه‌وانیش ھاتوون دژایه‌تی ھه‌ندێك لایه‌نی ناوخۆی ھه‌رێم به‌كار دێنن دژی خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان، ھیچ كات ناتوانن ھه‌رێمی كوردستان له‌ناو ببه‌ن و ھه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ش تێده‌په‌ڕێنێت، ھه‌رچه‌نده دۆخی خه‌ڵك یه‌كجار خراپه و پێویستی به‌چاره‌سه‌ر ھه‌یه .
حكوومه‌تی عێراق له‌وه‌ته‌ی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017ه‌وه سیاسه‌تێكی به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان گرتووه‌ته‌به‌ر كه بریتییه له ژێرده‌سته‌كردن و ده‌سته‌مۆكردنی خه‌ڵكی كوردستان، به هه‌مان ئاوازی سه‌رده‌می به‌عس، بێ ئه‌وه‌ی چاوی بكاته‌وه و ده‌ستوور و یاساكان ببینێت، هه‌رێمی كوردستانیش به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی رابردوو و خوێندنه‌وه‌ی ژیرانه بۆ سیاسه‌ته‌كانی به‌غدا له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان له ژێر هیچ بیانوویه‌ك پاشه‌كشه ناكات.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم