لە سەڵاحەدین سەرۆك بارزانی پێشوازی لە محەمەد ئەلحسسان نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆكی نێردەی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ هاوكاریی عێراق (یونامی) كرد.
ئەمڕۆ پێنجشەم سێی تەمووز، بە گوێرەی هەواڵی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و كاریگەرییان لەسەر سەقامگیریی ناوچەیی ئاڵوگۆڕ كرا، هەروەها پێوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و گفتوگۆی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ بۆ گەیشتن بە چارەسەری خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
كار و چالاكییەكانی یونامی لە عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.