مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە محەمەد ئەلحەسسان، نوێنەری تایبەتیی سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق و سەرۆكی نێردەی (یوونامی UNAMI) كرد.
لە كۆبوونەوەدا، گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات و پەرەسەندنەكانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەكە كرا.
تەوەری سەرەكی كۆبوونەوە تایبەت بوو بە ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی عێراق و قەوارەی دەستووریی هەرێمی كوردستان و ماف و شایستە داراییەكانی خەڵكی كوردستان، لەم ڕووەوە، دووپات لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.
لە بەشێكی تری گفتوگۆكاندا، گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی كوردستان دووپات كرایەوە.