بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر رای گەیاند، ئەو هاوسەرانەی لە یەكتر جیا بوونەتەوە و (تەڵاقنامە)یان هەیە، بەڵام لەبەر هەر هۆكارێك بێ لە ئەپڵیكەیشنەكە یەكێكیان ناوی بلۆك كراوە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەیان بكەن بۆ مامەڵەكەیان.
ئەمڕۆ شەموو پێنجی تەمووز، سیامەند قادر نانەكەلی بەڕێوەبەری رێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەو خێزانانەی جیا بوونەتەوە و (تەڵاقنامە)یان هەیە، بەڵام لەبەر هەر هۆكارێك بێ لە ئەپڵیكەیشنەكە یەكێكیان ناوی بلۆك كراوە، جا چ ئافرەتەكە بێت یان پیاوەكە، ئێستە كاریان بۆ دەكرێت.
زیاتر گوتی، لەم حاڵەتەدا پێویستە ئەو كەسەی كە ناوی سڕاوەتەوە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكەمان بكات بۆ ئەوەی فۆرمی تایبەت بە كێشەی خێزانیان بۆ پڕ بكەینەوە و ڕەوانەی بەغدای بكەین.
باسی لەوەش كرد، ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە بەشەخۆراكیان نەفەوتێ و ناویان داخلی سیستمی نوێكردنەوەی بەشەخۆراك بكرێتەوە تا كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكەین .
ئەوە لە كاتێكدایە بەپێی نوێترین بڕیار، پڕكردنەوەی فۆرمی بەشەخۆراك تا یەكی ئاب درێژ كراوەتەوە و دواین وادەی پڕكردنەوەی پسوولەی خۆراكی ئەلیكترۆنی دەبێت.