مامۆستایەكی زانكۆ: دەركەوتنی پەرلەمانتاران لە میدیا ناوخۆییەكانی كوردستان كاریگەریی سفرە

:: PM:12:29:05/07/2025 ‌
مامۆستایەكی زانكۆ رای دەگەیەنێت، پێویستە فراكسیۆنە كوردییەكان لە بەغدا دژی ئەو نادادییەی عێراق دەیكات، هەڵوێستیان هەبوایە و پشووی پەرلەمانتارییان وەرنەگرتایە.

ئەمڕۆ شەموو پێنجی تەمووز، یاسین تەها مامۆستای زانكۆ رای گەیاند، ئەنجامی هەبێت یان نا، دەبوو وەك پابەندییەكی ئەخلاقیی خۆیان، فراكسیۆنە كوردییەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران، دەستیان لە پشوو هەڵبگرتایە و لە بەغدا چالاكیی جۆراوجۆریان هەبوایە.

زیاتر گوتی، دەبوو پەرلەمانتاران تیشكیان بخستایەتە سەر خەم و ژانی مووچەخۆرانی بە بارمتەگیراو، هەروەها ئەوان چوار مانگی تر دەچنە پشووی بەردەوام و بۆ هەمیشەش بە دەنگ و لە پشكی خەڵكی كوردستان بوونەتە پەرلەمانتار، بەو زیاتر لە 600 پەرلەمانتارە خانەنشینەی پەرلەمانی كوردستانیشەوە كە هەندێكیان نیشتەجێی هەندەرانن، نازانن لێرە چی ڕوو دەدات.

باسی لەوەش كردووە، دەركەوتنی پەرلەمانتاران لە میدیا ناوخۆییەكانی كوردستان، كاریگەریی سفرە و هەندێكیشی هەڵمەتی بانگەشەی خولی نوێیە.

ئەو قسانەی ئەو مامۆستایەی زانكۆ لە كاتێكدایە بەشێك لە پەرلەمانتاران، وەك پاڵەوان لە بەردەم میدیا ناوخۆییەكان خۆیان پێشان دەدەن و تا ئێستە نەیانتوانیوە هیچ كاریگەرییەكیان هەبێت.




وشە - رامیار جەواد