پڕِۆژەی نەخۆشخانەی گشتیی سیدەكان لە تەواوبوون نزیكە

:: PM:01:13:05/07/2025 ‌
نەخۆشخانەی 25 تەختیی سیدەكان كە یەكێك دەبێ لە پڕۆژە گرنگەكانی بواری تەندروستی، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دروست دەكرێ.

حكوومەت ئەو پارەیەی بۆ دابین كردووە كە بریتییە لە گوژمەی چوار ملیار و 833 ملیۆن دینار و 97%ی پڕۆژەكە تەواو بووە.

ڕووبەری نەخۆشخانەكە 10 هەزار مەتری چوارگۆشەیە و بە تەواوی پێداویستییە تەندروستییەكان، لە ماوەیەكی نزیكدا دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.

تەواوبوونی نەخۆشخانەی سیدەكان خزمەتێكی زۆر بە هاووڵاتییانی دەڤەری برادۆست و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەگەیەنێت.



وشە - رامیار جەواد