بۆ رێگریكردن لە دروستنەبوونی قەرەباڵغی لە كاتی نۆژەنكردنەوەی شەقامێك، هاتوچۆی سلێمانی پێشنیاری بۆ شارەوانی كردووە كە كارەكانی نۆژەنكردنەوە، بخرێتە رۆژانی پشوو یان ئەو رۆژانەی كە قەرەباڵغی و لۆد لەسەر شەقامەكان كەمترە.
بە گوتەی عەقیدی هاتوچۆ بەهمەن ئەحمەد بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی/ رۆژئاوا كە بۆ پەیجی هاتوچۆی سلێمانی قسەی كردووە، شارەوانیی سلێمانی، رەزامەندیی داوە كە نۆژەنكردنەوەكان بخرێتە ئەو رۆژانەی كە پشوون یان هاتوچۆ لەسەر شەقامەكان كەمە.
داواش دەكات شۆفێران لەسەرخۆ بن و بەپێی رێنوێنییەكان شۆفێری بكەن، بەتایبەت لە كاتی گۆڕینی ئاراستەی شەقامەكان.
لە رۆژانی كاركردن و دەوامی دەزگاكانی حكوومەت، پڕۆژەكانی شارەوانی دەبنە هۆی قەرەباڵغی و جەنجاڵیی شەقامەكان و ئەمەش نیگەرانی خەڵكی لێ دەكەوێتەوە.