دوو هەفتەیە كەسایەتییەكی هەڵەبجە بێسەروشوێن كراوە

:: PM:02:12:05/07/2025 ‌
زیاتر لە دوو هەفتەیە هێزێكی دەمامكدار كەسایەتییەكی سنووری هەڵەبجەیان بێسەروشوێن كردووە، هیچ كەس و ماڵباتەكەیشی زانیارییان لەبارەیەوە نییە كە بۆ كوێ‌ براوە. 

تاریق گریانەیی كەسایەتییەكی دیاری سنووری هەڵەبجەیە و دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوبەر، هێزێكی دەمامكدار هەڵدەكوتنە سەر گوندی گریانەیی، دەیبەن بەبێ‌ ئەوەی هیچ كەسێك زانیاری لەبارەیەوە هەبێت، تا ئێستە بێسەروشوێنە. 

ئەو كەسایەتییەكی سنووری هەڵەبجەیە، سەرچاوەیەك لە ماڵباتەكەی بۆ "وشە" گوتی، تاریق گریانەیی هیچ تاوانێكی نەكردووە و "لامان سەیرە" بەو شێوەیە هەڵیانكوتاوەتە سەر ماڵەكەی و تا ئێستە بێسەروشوێنە.

هەروەها هێمای بۆ ئەوە كرد، ماڵباتەكەی لەو كردەوەی هێزەكە نیگەرانن و ئێستەیش بەدوای ئەوەدان هەواڵێكی بزانن. 

لەسەر ئەو رووداوە، "وشە" پێوەندی بە پۆلیسی سلێمانییەوە كرد، بەڵام هیچ زانیارییەكیان نەدا. 

هاوكات هێزە تەناهییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە تا ئێستە هیچ زانیارییەكانیان لەبارەیەوە رانەگەیاندووە. 



وشە - وشه‌