وه‌زیرێكی پێشووی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی عێراق ده‌یكات به ھه‌موو پێوه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان برسیكردنی زیاتر له شه‌ش ملیۆن كه‌سه له ھه‌رێمی كوردستان، بۆیه پێویسته سه‌ركردایه‌تیی كورد ھه‌ڵوێستێك وه‌ربگرێت و ناكرێت به‌غدا به‌و شێوه‌یه له برسیكردنی خه‌ڵك به‌رده‌وام بێت.
شێروان حه‌یده‌ری وه‌زیری پێشووی دادی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌گشتی به‌غدا نیازی له‌گه‌ڵ ھه‌رێمی كوردستان باش نییه، ئه‌گه‌رنا ئه‌و مامه‌ڵه‌یه ھیچ راست نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو بابه‌ت ھه‌ن یه‌كه‌م مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستانه كه بابه‌تی مرۆییه و ناكرێت ده‌ستكاری مووچه بكرێت له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراق، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی به‌شێكین له عێراق. ئه‌وه‌ی دووه‌م بابه‌تی نه‌وته كه پێویسته لێك جیا بكرێنه‌وه و پێویسته به‌پێی یاسا و ده‌ستوور مووچه ره‌وانه بكات، به‌ڵام بۆ نه‌وت قابیلی گفتوگۆ و دیالۆگه و ناكرێت به مووچه گرێ بدرێت.
ئه‌و پێی وایه ئه‌وه‌ی عێراق ده‌یكات برسیكردنی زیاتر له شه‌ش ملیۆن كه‌سه و له‌ڕووی یاسا و رێسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك قابیلی قبووڵ نییه .
شێروان حه‌یده‌ری به پێویستی ده‌زانێت ھه‌رێمی كوردستان بیر له‌وه بكاته‌وه تاكه‌ی سیاسه‌تی عێراق به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت، چ ھه‌ڵوێستێك بگرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان، حكوومه‌تی عێراق ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر ھه‌رێم ده‌یكات، پێویسته سه‌ركردایه‌تیی كورد ھه‌ڵوێستێك وه‌ربگرن و ناكرێت به‌و شێوه‌یه خه‌ڵك برسی بكه‌ن و له‌و جۆره مامه‌ڵه‌كردنه به‌رده‌وام بن .
وه‌زیری پێشووی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، ''به‌داخه‌وه ھه‌ندێك لایه‌نی سیاسیی ھه‌رێمی كوردستان بۆ ململانێی سیاسی، دێن دژی ھه‌رێمی كوردستان و له به‌رژه‌وه‌ندیی عێراق قسه ده‌كه‌ن و پشتگیری له عێراق ده‌كه‌ن دژی ھه‌رێمی كوردستان، بۆچوونه‌كانیان واقیعی نییه و لێدوانه‌كانیان ھه‌ڕه‌مه‌كین و به هیچ شێوه‌یه‌ك تاوتوێكراو نییه، بۆیه ناكرێت به‌و جۆره سیاسه‌ت بكه‌ن، چونكه ئه‌مه پشتگیرییه له عێراق نه‌ك خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان، چونكه ئه‌وانه ئاگاداری ھیچ گفتوگۆ و ورده‌كارییه‌كی كێشه‌كان نین و دێن له خۆیانه‌وه ھه‌رێمی كوردستان تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، بۆیه ئه‌مه پاڵپشتییه له حكوومه‌تی عێراق تا له‌سه‌ر ئه‌و سیاسه‌ته به‌رده‌وام بێت، نه‌ك پشتگیریكردن له خه‌ڵكی ھه‌رێمی كوردستان''.
جێی باسه زیاتر له دوو مانگه حكوومه‌تی فیدراڵی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش نه‌كردووه، له كاتێكدا به پێی یاسا و ده‌ستوور، ده‌بوایه له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق هیی هه‌رێمی كوردستانیش دابه‌ش بكات.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم