سیپان شێروانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق وەڵامی سروە عەبدولواحید دەداتەوە و دەڵێ، ئەوانە زوو خۆیان یەكلا كردووەتەوە و بوون بە جاش و خۆفرۆش.
شێروانی لە واڵی تایبەتی خۆی لە فەیسبووك نووسیویەتی، وەڵامێك بۆ سروە عەبدولواحید و هاوشێوەكانی كە سروە و هاوشێوەكانی هەر زوو خۆیان یەكلایی كردووەتەوە و بوونەتە جاش و خۆفرۆش.
هەروەها دەڵێ، لەبەرئەوە وەڵامی كەسی سووك و خۆفرۆش نادەینەوە و لایەنی بەرانبەرمان حكوومەتی عێراقە نەك چەتە بەكرێگیراوەكان.
دووپاتی لەوە كردووەتەوە، هەرچی هەبێت لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵ باسی دەكەین و لامان گرنگ نییە وەڵامی كەسێك بدەینەوە كە لەسەر ئاستی كەسی و بیروباوەڕیش خۆفرۆش بێت. خەڵكی كوردستانیش ئەم هەڵوێستە دوژمنكارانەی ئەوان لەبیر ناكەن و ڕۆژێك ڕووبەڕووی سزای گەل دەبنەوە.