دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی توركیا بڕیاری دا، جارێكی تر سزای سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی تا سێ مانگی تر درێژ بكاتەوە، ئەمەش دەبێتە چوارەمی جار ئەو سزایە درێژ بكرێتەوە.
ئەمڕۆ یەكشەم شەشی تەمووز، دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی توركیا قەدەغەی بەكارهێنانی ئاسمانی توركیای بۆ گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی تا شەشی ئۆكتۆبەری ئەم ساڵ درێژ كردەوە.
ئەو بڕیارە لە كاتێكدایە، پێشتر سێ جاری تر ئەو سزایە بۆ سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی درێژ كرابووەوە، هۆكارەكەشی بۆ یارمەتیدانی گرووپە چەكدارەكان لە سنووری سلێمانی دەگەڕێتەوە.
ڕۆژی سێی نیسانی 2023 هێڵی ئاسمانی توركش ئێرلاینز، گەشتەكانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی ڕاگرت، پاشان توركیاش بڕیاری دا ئاسمانی وڵاتەكەی بە ڕووی هەر فڕۆكەیەكدا دابخات كە بیەوێت گەشت بۆ سلێمانی بكات.