د. یاسین تەها: عێراق هیچ حاڵی لە هەرێم باشتر نییە ئەگەری سەرەكی رێككەوتنە

:: PM:03:14:06/07/2025 ‌
د. یاسین تەها مامۆستای زانكۆ و چاودێری سیاسیی رای دەگەیەنێت، هەموو كات مەترسیی هێرشی گرووپی چەكدار لە عێراقەوە بۆ سەر هەرێم لە ئەگەرە دوورەكاندا هەر هەیە، بەهەندێكیان بێت ئەمڕۆ ڕوو دەدات پێش سبەی، بەڵام ئێستە كە هێشتا ئاگربەستی ئیسرائیل_ ئێران دەڵەمەیە و ئەمەریكا چاوی لەسەر عێراقە.

ئەمڕۆ یەكشەم شەشی حوزەیران، د. یاسین تەها مامۆستای زانكۆ لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك، چەند سەرنجێكی لەسەر رەوشی كوردستان و عێراق خستووەتە ڕوو و رای گەیاندووە، بژاردەی بەردەست و ئەگەری ڕێتێچوو، ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدایە لەسەر مووچە، بژاردەی دووەمیش ڕاكێشانی كارتی كشانەوەی بەغدایە كە لانیكەم هەولێر نیازی رژدی لێ هێناوە.

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە هەموو كات مەترسیی هێرشی گرووپی چەكدار لە عێراقەوە بۆ سەر هەرێم لە ئەگەرە دوورەكاندا هەر هەیە، بەهەندێكیان بێت ئەمڕۆ ڕوو دەدات پێش سبەی، بەڵام ئێستە كە هێشتا ئاگربەستی ئیسرائیل_ ئێران دەڵەمەیە و ئەمەریكا چاوی لەسەر عێراقە و سەربازگەكانی حەشدیش چۆڵ كراون لە ترسی بە ئامانجگرتن، ئەو ئەگەرە لەگەڵ پێشهات و نەخشەی هێز و كەشی ناوچەیی و جیهانیدا، دژ و ناتەبایە و قەبەكردنی نالۆجیكییە، مەگەر هەندێك جووڵەی ناوچەی تەماس كە لە سەردەمی زێڕینی هەرێمیشدا هەر هەبووە، نەك ئەم داتەپینەی ئێستە "فەرماندەی ئۆپراسیۆنی دیجلە لە 2012 بەنموونە".

ئەو نووسیویەتی كە عێراق هیچ حاڵی لە هەرێم باشتر نییە، ئەگەر خراپتر نەبێت، زۆر ئەستەمە لەم دۆخەدا باری خەڵك قورستر بكرێت و ئەگەر ڕێككەوتن هەندێك سازشیی تێدابێت، هەر قازانجە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم