د. شاخەوان عەبدوڵا: گفتوگۆكان بۆ رێككەوتن قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە

:: PM:07:17:06/07/2025 ‌
د. شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رای گەیاند، سوپاس بۆ خودا گفتوگۆكان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە، سبەی لە بەغدا كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێكکەوتن. 

ئەمڕۆ یەكشەم، شەشی تەمووزی 2025، د. شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، لەبارەی سەردانی سەرۆكی پەرلەمان بۆ كوردستان رای گەیاند، چارەسەركردنی كێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان ئامانجی سەرەكی سەردانی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بوو، لە تەواوی كۆبوونەوەكان لەگەڵ سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان باسكردن بوو لە چارەسەركردن و دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران بە زووترین كات.
 
"سوپاس بۆ خودا گفتوگۆكان قۆناغی زۆر باشیان بڕیوە و سبەی لە بەغدا كۆبوونەوەكان بەردەوام دەبێت بۆ ئەوەی هەردوولا بگەنە رێكکەوتن، بە سوپاسەوە لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی مووچەخۆرانی هەرێم، حكوومەتی هەرێم و سەرۆك وەزیران مەسروور بارزانی زۆر هاوكار بووە تا ئەو ئاستەی هەندێ جار دەستبەرداری هەندێ مافی یاسایی هەرێم بووە لەو پێناوەدا" د. شاخەوان عەبدوڵا وای نووسیوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم