شاندی هەولێر بۆ رێككەوتن گەیشتە بەغدا

:: AM:10:34:07/07/2025 ‌
شاندێكی تەكنیكیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چوونەتە بەغدا، وەڵامی ڕەشنووسەكەی حكوومەتی عێراقیان بۆ رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت دەدەنەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەم حەوتی تەمووز، شاندێكی تەكنیكیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدایان كردووە، وەڵامی ڕەشنووسەكەی حكوومەتی عێراقیان بۆ رێككەوتن لەسەر هەناردەكردنەوەی نەوت بردەوە بۆ بەغدا.

ئەوەش زانراوە، بریارە ئەمڕۆ گفتوگۆ و كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ حكوومەتی عێراق بەردەوام بێت بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی كۆتایی.

شاندەكە پێكهاتووە لە كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكان بەوەكالەت، ئامانج رەحیم سكرتێری ئەنجوومەنی وەزیران و عەبدولحەكیم خەسرۆ بەرپرسی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون.


وشە - رامیار جەواد