بەهۆی رەشەباوە كارەبای چەند گەڕەكێكی سلێمانی بچڕا

:: AM:10:41:07/07/2025 ‌
بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی رای گەیاند، بەهۆی رەشەباوە چەند گەڕەكێكی شارەكە بێ كارەبا بوون و تیمەكان سەرقاڵی چارەسەركردنین.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانیدا هاتووە، بەهۆی ئەو رەشەبایەی كە لە دوێنێ شەوەوە سنووری پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە، زیان بە تۆڕەكانی كارەبا كەوتووە و چەند گەڕەك و ناوچەیەك كارەباكەیان كوژاوەتەوە.

ئاماژەی بەوەش دا، بەپێی داتاكانی بەڕێوەبەرایەتیی كۆنترۆڵ و گەیاندنی كارەبای سلێمانی، بەهۆی ئەو رەشەبایەوە، لە ناوشار 19 فیدەری كارەبا و لە دەرەوەی شاریش شەش فیدەر، كێشەیان تێكەوتووە.

كارەبای سلێمانی دەشڵێت، ئێستە تیمی هۆبەكانی چاكسازیی كارەبا سەرقاڵی چارەسەری كێشەكانن، تا بەزووترین كات كارەبا بۆ هاووڵاتییان بگێڕنەوە.



وشە - سۆران عەزیز