وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەریمی كوردستان، بڕیاری دا پێنج نمرە بە قوتابیانی پۆلی نۆی بنەڕەتی بدرێت.
ئەمڕۆ دووشەم حەوتی تەمووز، ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردە بڵاوی كردەوە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی ؛ بڕیارمان دا بە پێدانی پێنج نمرەی بڕیار بۆ قوتابیانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی.
دەشڵێت پێدانی ئەو پێنج نمرەیە بۆ ئەو قوتابیانەیە تاقیكردنەوەی خولی دووەمیان ئەنجام داوە.
ئەوە لە كاتێكدایە چەند رۆژێكە تاقیكردنەوەكانی پۆلی نۆی بنەڕتی تەواو بوونە، دوێنێش تاقیكردنەوەكانی پۆلی 12 ـی ئامادەیی تەواو بوون